
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی یاهوونیوز، چه‌كدارانی لاهوور جه‌نگی له كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی مهه‌ندیس به‌شدار بوون و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، ئه‌و تاقمه به ناوی دژه‌تیرۆر دوور له كار و یاسا و رێنوێنییه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
مه‌لا وه‌یسی سه‌عید په‌رله‌مانتاری كوردستان راگه‌یاند، تاقمێك له سنووری سلێمانی كه له رابردوو سنووره‌كه‌یان خستووه‌ته خزمه‌تی ئێران، ئێسته ده‌ركه‌وتووه به‌و هێزه نایاساییه‌یان به‌شدارییان كردووه له كوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و تاقمه به ناوی دژه‌تیرۆر دوور له كار و یاسا و رێنوێنییه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئێسته جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه چونكه ئه‌وان خۆیان به دۆستی نزیكی قاسم سلێمانی ده‌زانی، خۆیان به دۆستی كۆماری ئیسلامیی ئێران زانیوه، به‌ڵام ئێسته خیانه‌تیان له‌و دۆستایه‌تییه‌یش كردووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە