نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاڵاو کۆسرەت رەسوول: هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان نەبوون

شاڵاو کۆسرەت رەسوول: هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری هاوپەیمانێتی یەکێتی و گۆڕان نەبوون

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆكاری كشانەوەی ڕێباز بێركۆتی لە كاندیدبوون لەسەر هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا كرد و رای گەیاند كە ”ئەو هاوپەیمانێتییەی هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبوون، ئەم دۆخەی دروست كرد“.

لە نامەیەكدا كە ئاراستەی رێباز بێركۆتی، كاندیدی كشاوەی هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە هەندێك لە كادیرانی نزیك لە كۆسرەت ڕەسووڵ دەقی نامەكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە، شاڵاو كۆسرەت رەسووڵ ئاماژەی بەوە داوە: ”لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە دەمەوێت سوپاسگوزاریی خۆمت ئاراستە بکەم کە هەمیشە لە ژیانتدا پێشەنگی هەڵوێست و جوامێری بوویت، لە خەباتی شاخ و ژیانی پێشمەرگایەتیتدا هەمیشە وەک فەرماندەیەکی قارەمان و دڵسۆزو چاونەترس لە پێشی پێشەوەی سەنگەرەکان بوویت و نەبەردانە بەرگریت لە هەڵوێستەکانت کردووە، لە خەباتی شاردا و لە پرسە چارەنووسسازە سیاسییەکاندا هەڵوێستەکانت هەمیشە جێگای ڕێزبوون و یار و نەیار سەرسام بوون بە هەڵوێستە مەردانەکانت“.

شاڵاو كۆسرەت نیگەرانیی خۆی لەوە دەربڕیوە كە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی یەكێتیدا رێباز بێركۆتی تێدا نییە، “لە کاتێکدا بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لە هەولێر پێویستیمان بە کەسایەتیی جەنابت و پەیوەندییەکانت بوو”.

لەبارەی هۆكاری كشانەوەی بێركۆتیش، شاڵاو كۆسرەت نووسیویەتی: “بەداخەوە کە ئەو هاوپەیمانێتییەی هیچ یەک لە هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبوون ئەم دۆخەی دروست کرد، هیوادارم هاوپەیمانێتییەکە سەرکەوتوو بێت و هیچ شوێنێک نەکرابێتە قوربانیی شوێنێکی تر”.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەكیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێكهێناوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *