
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، له فه‌یسبووكی خۆی ده‌نوسێت به‌هێزی یه‌كێتی و گۆڕان نییه هاوپه‌یمانیان پێكهێناوه، ئه‌وه لاوازی و مه‌ترسیانه له هه‌ڵبژاردن.
مه‌لا به‌ختیار ده‌شنوسێت له فه‌یسبووكی خۆی،سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لە نیوان توانای كاندید و كاریگەری حیزبەكان لە مەحەك دەدات
زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ، لافەكانیان چەند بڕ دەكات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،حیزبەكانیش، بۆیە سوربون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی، هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی زانیاری مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ردوو حزب ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێ،لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە !
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە