
هۆشیار عه‌بدوڵا كه یه‌كێكه له خۆفرۆشه‌كانی به‌غدا، جارێكی تر سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌وان له پێناو خاكی كوردستان خۆیان شه‌هید نه‌كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه رسوا ده‌كرێ.
هۆشیار عه‌بدوڵا له فه‌یسبووكی خۆی له بری ئه‌وه‌ی باسی لاوازی سوپای عێراق و ئه‌و بۆشاییه ته‌ناهییه بكات كه به‌هۆیه‌وه داعش به‌هێز بووه‌ته‌وه، په‌لاماری پێشمه‌رگه و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌دات و ئه‌وه به‌هۆكاری هێرشی داعش ده‌زانێ.
ئه‌و كه چاو و ده‌م به‌ستراوه به‌رانبه‌ر به‌غدا و گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌یه‌وێ ره‌وایه‌تی بدات به‌و خیانه‌ته و باسی ئه‌و خوێنه ناكات كه پێشمه‌رگه له‌پێناو كوردستان رشتوویه‌تی.
هه‌رچه‌نده له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كه‌سێكی رسوا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قسه‌گوتنه‌وه‌ی به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، جارێكی تر هاووڵاتییان له كۆمێنت رسواتریان كردووه و سه‌تان كۆمێنتی بۆ نووسراوه كه “وشه” ته‌نیا به‌شێكی هه‌ڵبژاردووه.
له كۆمێنت بۆ هۆشیار عه‌بدوڵا نووسراوه “تۆ به‌رانبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بێده‌نگ بووی، ئێسته‌یش چاوه‌ڕێ ده‌كرێ رۆژێك شتێكت به ده‌ست بێ خوێنی پێشمه‌رگه هه‌ڕاج بكه‌ی”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە