
عەبدولستار مەجید لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی چەواشەكارییەی كە ماوەیەكی زۆرە دەستیان داوەتێ، نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە مەسیحییەكانی عەنكاوە هانایان بۆ كەسێكی وەك ئەو بردووە.
لە بەرامبەردا ڕۆبینا ئۆملیك، ئەندامی هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی (لە پێكهاتەی مەسیحی) لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ”پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخێكى ئارام‌دا ده‌ژین، هه‌ولێریش ئارامترین شوێنه بۆ مەسیحییەكان و تا یه‌ك مەسیحی مابێت، كوردستان جێ ناهێڵین، ئێمه لێره ئاواره نین و ماڵ و وڵاتى خۆمانه، خۆمان بە خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نی ئه‌م هه‌رێمه دەزانین“.
جەختیشی لەوە كردەوە: ”ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كان هانامان بۆ كه‌س نه‌بردووه، ته‌نها كێشه‌ى زه‌ویمان هه‌یه وەك چۆن زۆر خەڵكی كوردیش هەمان كێشەیان هەیە، ئێستا سه‌رۆكى حكوومه‌ت كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات و فراكسیۆنى پارتیش خه‌مخۆرانه كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه دەكات، ئەوان لە هەموان خەمخۆرترن بۆ كێشەكەمان، هەر هاووڵاتییەكی مەسیحی زێدەڕۆیی كرابێتە سەر موڵك و ماڵی، پێویسته له ٦٠ ڕۆژدا سكاڵا تۆمار بكات و كێشه‌كه‌ى به یاسا بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت“.
ئەو پەرلەمانتارە مەسیحییە دووپاتی كردەوە: ”سه‌رۆكى حكوومەت خۆى له‌سه‌ر ئەم بابەتە لەسەر هێڵه، شه‌ش وه‌زیرى په‌یوه‌ندىدارى ڕاسپاردووه یه‌كێك له‌وانه ئانۆ جه‌وهه‌ره كه خۆی وه‌زیرێكى مەسیحییە“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە