
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه بۆیه له هه‌رێم شه‌ڕ ده‌كات تا لێمانی تێك بدات. ده‌شڵێت، په‌كه‌كه یه‌ك حیساب بۆ ده‌زگای ئاسایشی یه‌كێتی ناكات و رۆژێك دێت به یه‌كێتی بڵێ نه‌كه‌ن ئێره ناوچه‌ی منه.
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی هه‌ڵه‌بجه، راگه‌یاند، په‌كه‌كه بۆیه له هه‌رێم شه‌ڕ ده‌كات تا لێمانی تێك بدات، به داگیركاری و عه‌نته‌ری، ناوچه‌یه‌كی دوور و درێژی كوردستانی داگیر كردووه هه‌ر له هه‌ورامانه‌وه تا زاخۆ، چه‌ندان شوێنی دڵڕفێنی كوردستانی بۆ خۆی گرتووه و خه‌ڵكی هه‌رێم بۆیان نییه بچنه ئه‌و شوێنانه، سه‌ره‌ڕای داگیركردنی سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه.
روونیشی كرده‌وه كه مه‌یدانی خه‌بات و شه‌ڕی په‌كه‌كه كوردستانی توركیایه، هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌یه باشتره به سیاسی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بكات، هه‌رچی ده‌كات با بیكات، به‌ڵام بچێته‌وه كوردستانی توركیا.
“په‌كه‌كه كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ خۆی ده‌قۆزێته‌وه و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، به جۆرێك بڵێ هه‌مووتان باشن پارتی نه‌بێت، دێت پشتیوانی له یه‌كێتی ده‌كات، په‌كه‌كه له سلێمانی له شارباژێڕ ته‌راتێن ده‌كات و یه‌ك حیساب بۆ ده‌زگای ئاسایشی یه‌كێتی ناكات”. هه‌رسین وای گوت
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ترسه‌كه له گه‌وره‌بووندایه و رۆژێك دێ په‌كه‌كه پێمان ده‌ڵێ، ئێوه میوانن و ئێمه خاوه‌ن ماڵین، له‌وه ده‌ترسین رۆژێك بێت له پێش هه‌مووان به یه‌كێتی بڵێ ده‌نگ نه‌كه‌ن ئه‌مه ناوچه‌ی منه، چونكه ئه‌و ناوچه‌ی په‌كه‌كه هاتوچۆی تێدا ده‌كات، 20 خولهك له سه‌نته‌ری شار دووره.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە