نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرکۆماری عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرکۆماری عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرکۆماری عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان کرا و بە پێویست زانرا هەموو لایەنەکان پشتیوانی سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/29، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازيی لە بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق کرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا، جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە. لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵیی 2021 بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا، کە پێویستە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش، بە زووترین کات بنێردرێت”.

هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *