
له دواین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێوه‌ندیان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، هه‌ردوو ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی عه‌بدڵای كوێخاموبارهك و مه‌لا سه‌ربه‌ست بوون، پێگه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازیان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هه‌یه،چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره زۆر به‌هێز ببێت.
سهرچاوهتایبهتهكانی ماڵپه‌ڕی چركه، باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ندین به‌رپرسی تری هێزه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له ئاستی باڵا تاكو نزیك بوونه‌وه‌ی، واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه گشتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێوه‌ندی به پارتییه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، زۆرن ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منی و سیاسیانه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان به‌هۆی شه‌فاف نه‌بوونی سیاسه‌تی كاری حزبه‌كانیان، داوا یان كردووه بێنه ڕیزه‌كانی پارتی و چه‌ندین هه‌نگاوی تر ده‌ندرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌رپرسانه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ده‌ڵێ، ترس لای حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته سنوری ده‌ڤه‌ره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین دروست بووه پێگه‌ی پارتی له ڕوی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و به‌هێز بوونێكی گه‌وره ده‌چێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە