
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی دكتۆر باخان كه تێیدا گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ی له كه‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاشكرا كرد، دوو لیژنه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كان پێكهێنرا.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی ته‌ندروستی، ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر باخان له ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنه‌وه،باسی له گه‌نده‌ڵی و چه‌ند كه‌یسێكی تری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی ته‌ندروستی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سیی له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و دوو ڕاوێژكار پێكهێنا.
ڕای گه‌یاند، لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كان ده‌كات، دواتر ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به ڕاپۆرت بۆ په‌رله‌مان به‌رز ده‌كاته‌وه، ته‌واوی به‌ڵگه‌كان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌وڵه‌كه‌ی میدیاكان بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه به‌رز نرخاند و گوتی: گرنگه ده‌زگای میدیای له ئاشكراكردنی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی هاوكاربن، تا لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌دواداچوون بكات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە