
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به به‌شداریی سه‌رۆك بارزانی ئیڤێنتێك به رێگه‌ی ئۆنلاین له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو .
ئیڤێنته‌كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن ساز كرابوو و تیایدا به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان وتاری ده‌ستپێكی پێشكه‌ش كرد و دوای نیشاندانی فیلمێكی دیۆكیومێنتاری له‌سه‌ر كۆڕه‌وی میلیۆنی خه‌ڵكی كوردستان و بڕیاردران له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، سه‌رۆك بارزانی وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد، تیایدا رایگه‌یاند زۆر خۆشحاڵم كه به‌شدار ده‌بم له یادكردنه‌وه‌ی سیهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام كه ئه‌مه یادكردنه‌وه‌ی رووداوێكی زۆر زۆر گرنگ و گه‌وره‌یه له مێژوودا .
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه جاڕێكی تر ئه‌نفال بكرێنه‌وه و كیمیاباران بكرێن ، هه‌موویان كۆچیان كرد و روویان كرده سنوره‌كانی ئیران و توركیا ، پێشمه‌رگه‌ش نه هێز‌ێكی وا گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌و وه‌خته، نه چه‌كێكی وای هه‌بوو به‌ڵام قاره‌مانانه به‌رگرییان كرد و له زۆر شوێن توانییان پێشڕه‌ویی سوپای عێراقی بوه‌ستێنن .
راشیگه‌یاند بڕیاری شه‌شسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت و بڕیاری دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌رفه‌تێكی زێڕێنی ره‌خساند بۆ گه‌لی كوردستان. سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك میتران و مادام میتران و سه‌رۆك ئۆزاڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا جۆن مێجه‌ری كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان و ئه‌و بڕیاره بوێره‌یان كه دوای ئه‌وه گه‌لی كوردستان توانی ئیداره‌ی خۆی بكات ، داموده‌زگای شه‌رعی دابمه‌زرێنێت ، هه‌ڵبژاردنی كرد، په‌رله‌مانی دامه‌زراند ، حكوومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند ئێستاش گه‌لی كوردستان نه‌گه‌یشتووه به هه‌موو ئامانجه‌كانی و به قۆناغی كۆتایی ، هێشتا مه‌ترسیی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، داواكارم ئه‌و پشتیوانییه و ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وام بێت و، داواكارم پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێوه دابێت ، جارێكی تر زۆر زۆر سوپاس ، سوپاسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته ، سوپاس . دواتر هه‌ریه‌ك له هوشیار زێباری ، جێمس به‌یكه‌ر ، جه‌نه‌رال جۆن ئه‌بی زه‌ید و برێت مه‌كگۆرك وتاریان پێشكه‌ش كرد .
ئیڤێنتێكه له رێگه‌ی ئۆنلاین ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشەممە 28ی نیسان 5ی ئێواره بە کاتی هەولێر بەڕێوەچوو.
به‌شێكی دەقی وتاری سەرۆک بارزانی له ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بە دروست کردنی نوای ئارام بۆ ھەرێمی کوردستان.
سڵاو و رێزم بۆ به‌شداربوو‌وان و بینه‌رانی به‌رێز وه زۆر خۆشحاڵم كه به‌شدار ده‌بم له یادكردنه‌وه‌ی سیهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام كه ئه‌مه یادكردنه‌وه‌ی رووداوێكی زۆر زۆر گرنگ و گه‌وره‌یه له مێژوودا، ئه‌وسا گه‌لی كوردستان تووشی كاره‌ساتی گه‌وره هاتبوو، كۆچڕه‌وی میلیۆنی بوو ، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ڕووی له سنووره‌كانی ئێران و توركیا كردبوو ، چونكه رژێمی عێراق دوای تێكشكانی له كوه‌یت به داخه‌وه سودی له چه‌ند كه‌لێنێك وه‌رگرت له ئیتتیفاقیه‌ی سه‌فوان، پاشماوه‌ی جه‌یشه‌كه‌ی به‌كاریهێنا بۆ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشوور، وه هه‌روه‌ها سێ فرقه‌ی حه‌ره‌س جمهوری هێنا بۆ كوردستان، ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه جاڕێكی تر ئه‌نفال بكرێنه‌وه و كیمیاباران بكرێن، هه‌موویان كۆچیان كرد و روویان كرده سنوره‌كانی ئێران و توركیا ، پێشمه‌رگه‌ش نه هێز‌ێكی وا گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌و وه‌خته، نه چه‌كێكی وای هه‌بوو، به‌ڵام قاره‌مانانه به‌رگرییان كرد و له زۆر شوێن توانییان پێشڕه‌ویی سوپای عێراقی بوه‌ستێنن .
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: به درێژایی مێژوو زوڵمێكی زۆر له گه‌لی كوردستان كراوه به‌ڵام له ساڵانی دوای رژێمی به‌عس، حوكمی رژێمی به‌عس، كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هات وه‌كو ئه‌نفال، كۆمه‌ڵكوژی، كیمیاباران، ئه‌وه بوو بڕیاری 688 وه بڕیاری دابینكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌رفه‌تێكی زێڕێنی ره‌خساند بۆ گه‌لی كوردستان ، وه ئه‌و مه‌ترسییانه تا حه‌ددێكی زۆر نه‌مان ، ئیتر خه‌ڵكه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و لێره‌دا من ده‌مه‌وێ به بیر جه‌نابی جێمس به‌یكه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێنم كه له هاوینی ساڵی 1992 كه وه‌ك وه‌فدی موعاره‌زه ئێمه چووینه واشنتۆن و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازیی لێ‌كردن، باسی هه‌ستی خۆی كرد كه هاتبوو بۆ سه‌ردانی ئه‌و ئاوارانه له سنووری توركیا ، گوتی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینیم هه‌تا ماوم له بیرم ناچێ وه ئه‌وه‌نده دڵته‌زێن بوون چاوه‌ڕوانیم نه‌كرد تا بگه‌مه شوێنی خۆم، هه‌ر له ناو فڕۆكه په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆك بوشه‌وه كرد و داوام لێ‌كرد هه‌رچی زووتر كارێك بكرێتن ئه‌م خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر جێگه‌ی خۆیان و وه پارێزراو بن .
لێره‌دا من به پێویستی ده‌زانم سوپاسی سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك میتران و مادام میتران و سه‌رۆك ئۆزاڵ و سه‌رۆك وه‌زیران جۆن مێجه‌ر بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان و ئه‌و بڕیاره بوێره‌یان . وه دوای ئه‌وه گه‌لی كوردستان توانی ئیداره‌ی خۆی بكات، داموده‌زگای شه‌رعی دابمه‌زرێنێت ، هه‌ڵبژاردنی كرد، په‌رله‌مانی دامه‌زراند ، حكوومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند ، وه كوردستان بوو به په‌ناگه‌یه‌ك بۆ هه‌موو لێقه‌وماوان و تێكۆشه‌رانی عێراق ، هه‌روه‌ها من به پێویستی ده‌زانم سوپاسی جه‌نه‌رال گارنه‌ر وه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی (بكه‌م) كه ئه‌و وه‌خته له‌گه‌ڵی بوون، جه‌نه‌رال جێم جۆنس، جه‌نه‌رال جۆن ئه‌بی زه‌ید، كولۆنێل ناپ ، وه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هی وڵاتانی تر كه هاوپه‌یمان بوون و هاتن ناوچه‌ی ئارامیان دامه‌زراند . ئه‌مه تا ئێره ، به‌ڵام ئێستاش گه‌لی كوردستان نه‌گه‌یشتووه به هه‌موو ئامانجه‌كانی و به قۆناغی كۆتایی ، هێشتا مه‌ترسیی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، داواكارم ئه‌و پشتیوانییه و ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وام بێت و، داواكارم پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تی ئێوه دابێت ، جارێكی تر زۆر زۆر سوپاس ، سوپاسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته ،
سوپاس .
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە