
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه هه‌ریه‌كه له عه‌بدوڵای مه‌لا نوری و مه‌لا سه‌ربه‌ست ئه‌ندامانی پێشووی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندیان به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه ،به‌رپرسێكی باڵای پارتی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ چركه پشت ڕاستكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان،ڕاگه‌یاند، ده‌رگای پارتی وه‌ك هه‌میشه كراوه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك كه ده‌یه‌وێ خه‌باتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی بكات،به‌ڵی دوو به‌رپرسی باڵای گۆڕان هاتوونه‌ته ڕیزه‌كانی پارتی.
سه‌رچاوه‌كه ناوی به‌رپرسه‌كانی گۆڕان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ریه‌كه له عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك و مه‌لا سه‌ربه‌ست ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
چركه ویستی پۆستی داهاتووی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی گۆڕان له ناو پارتی ئاشكرابكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر پله‌ی داهاتووی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی پێشووی گۆڕان ئاشكرا نه‌كرد.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو چه‌ندان سه‌ركرده و به‌رپرسی سیاسیی له ته‌واوی حزبه‌كانی تری كوردستان پێوه‌ندییه‌كان به پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه. پارتی گه‌وره‌ترین حزبه له كوردستان و پێگه‌یه‌كی سیاسیی و دیپلۆماسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و دنیا هه‌یه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە