
ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە .
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەحێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەو دیدارە لە کاتێکدایە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی4ی2021، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کرد و بەیەکەوە چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد.
دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و ئه‌مڕۆش لە رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە