
كاری هه‌مواری یاسای خاوهنپێداویستییە تایبه‌ته‌كان به كۆتایی گەیشتووه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م. په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌موارێكی باشی یاساكه ده‌كرێت و ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان یه‌ك پاکێجه.
شادی نه‌وزاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، ڕاگه‌یاند: “به دوو پڕۆژه‌ی جیاواز یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كان هه‌مواره‌كه‌ی گەیشته لیژنه‌كه‌مان، زیاتر له ساڵێكه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌مواره‌كه بکەین و ده‌قی هه‌مواره‌كه زۆر باشتر بێت له یاساكه، چه‌ندین وۆڕكشۆپمان کردووە له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌مواره‌كه ئاماده كراوه و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای خاوهنپێداویستییە تایبه‌ته‌كان نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كار له‌وێ بووه تاكوو ڕای خۆیان بده‌ن و یاساكه به شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه کە پاش ده‌رچوونی، حكوومه‌ت بتوانێت جێبه‌جێی بكات و، كاری زۆر باشی له‌سه‌ر بكرێت”.
زیاتر ده‌ڵێت: “ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان یه‌ك پاکێجه، ته‌نها لایه‌نی دارایی و ئابوورییه‌كه‌ی نییه و ته‌واوی ئه‌و مافانه‌یه کە ده‌بێت كه‌مئه‌ندامان و خاوهنپێداویستییە تایبه‌تەکان هه‌یانبێت و حكوومه‌ت بۆیان ده‌سته‌به‌ر بكات، به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه له ڕووی ئابووری و ته‌واوی ئیمتیازه‌كانی ترەوە گۆڕانكاری ڕوو ده‌دات بۆ خاوهنپێداویستییە تایبه‌ته‌كان، به‌ڵام تاكوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ نه‌كرێت نازانین چی له یاساكه ده‌گۆڕدرێت و چی ناگۆڕدرێت”.