
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه داده‌نه‌وێنێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/4/2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند: لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێ‌تاوان، کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، هەروەها لە 24ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجام دا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێک خرابوو.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، دووپاتی كردووه‌ته‌وه: سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته دادەنوێنین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە