نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەمای کچ و کوڕێک لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی.زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە

سەمای کچ و کوڕێک لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی.زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە

ئەمشەو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە کوڕ و کچێک لە شەقامی سالمی سلێمانی سەما دەکەن، یەکێک لەو کەسانەی لەو شوێنەدا بووە دەڵێت، “ئەو دوو کەسە دانس ئەکادیمییان هەیە لە هەولێر و پێشتر لە دهۆک و هەولێر نمایشی سەمایان کردووە”.

ئەمشەو کاژێر هەشت لە شەقامی سالم کوڕ و کچێک پێکەوە سەمایان کرد، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو کەسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، یەکێکیان خەڵکی عێراق و ئەوی دیکەیشیان خەڵکی سووریایە.

بەو شێوەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو کەسەکە لە بەردەم کۆشكێکن لە سلێمانی، لەو بارەوە ئەسکەندەر جان، خاوەنی کۆشکەکە  راگەیاند، “ئەو شۆستە رۆژانە هەزاران کەس بەسەریدا دەڕوات، ئێمەش ناتوانین رێگری لە خەڵک بکەین، چونکە ئەوە کاری ئێمە نییە.”

یاسین سەمیع، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی  راگەیاند، هیچ لێدوانێکیان لەو بارەوە نییە، “چونکە پەیوەندیی بە ئاسایشەوە نییە و تەنیا بابەتێکی کۆمەڵایەتییە”، هەروەها لەبارەی لێکۆڵینەوە لە خاوەنی جان کافێ گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری لێکۆڵینەوە لە خاوەنی جان کافێ نین”.

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک لە بەکارهێنەران دەڵێن: نابێت لەم مانگە پیرۆزەدا ئەو کارە بکەن و دوورە لە بەها و رەوشتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەی بەکارهێنەران دەڵێن، هەموو کەسێک ئازادە و دەتوانن لە هەر کات و شوێنێک ئەو کارە بکەن کە دەیانەوێت بە مەرجێک زیان بە خەڵک نەگەیەنن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەسکەندەر جان دەڵێت، “دوای سەماکە هەموو ئەوانەی لەوێ بوون چەپڵەیان لێداوە و سناپیان کردووە و هەر ئەوانیش ئێستا باسی ئەوە دەکەن کە مانگی رەمەزانە و نەدەبوو ئەوە بکرێت”.

هەروەها ئەسکەندەر جان دەشڵێت، ” بەداخەوە لە پاش ئەم رووداوە دەیان کەس بە نامە و راستەوخۆ ھەڕەشەیان لە ئێمە کردووە. بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بە ئەرکی خۆیان ھەستن، نامانەوێ بە مەبەست و بێ مەبەست (جان کافێ) بخرێتە نێو گرفتێکی تاکە کەسی، کە ھیچ پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە”.

 
.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *