
ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای دەگەیەنێت كە میدیا و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی هێرش دەكەنە سەر گۆڕان و نایشارێتەوە كە ئەو هێرشانە ئەنجامیان نابێت.
ته‌حسین برایم قادر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگەیاند: ”ئێمە لە حكوومەت ویستی چاكسازیمان هەبووە، چاکسازیش پشوودریژی و هیلاكبوونیشی ده‌وێت، له‌و باره‌شه‌وه هه‌نگاو نراوه، له دەروازە سنوورییه‌کاندا و نه‌وتیش تاڕادەیەك چاکسازی کراوه.
باسیشی لە هێرشی میدیاكانی یەكێتی و بە تایبەتیش میدیا و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی كرد و گوتی: ”ئەو هێرشە بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه، خه‌ڵک رووی راسته‌قینه‌ی هەموو حزبه‌کان دەناسێتو ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵا‌ت و ئۆپۆزسیۆنن، حزب هه‌یه بۆ گرووپێك یان بنەماڵەیەك كار دەكات، له رێگای کۆیله‌کانی خۆیانه‌وه وه‌ک چۆن ئیستا لاهوور جەنگی ده‌یکات، له حکوومه‌ت و حزب ده‌ده‌ن“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”ئێستا راگەیاندنی سەر بە لاهوور جەنگی هێرش دەكەنە سەر ئاواتی شێخ جەناب كە وەزیری داراییە، لە كاتێكدا هەموو یەكێتی پێنج ئاواتی شێخ جەنابی تێدا نییە، لاهوور كەسێكی سیاسی نییە بۆیە وادەكات“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە