
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ر ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی یه‌كێتی بوون كه سه‌ر به گرووپێكی ناو ئه‌و حزبه‌ن، كه‌وتنه بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بكرێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت كرانه‌وه.
حه‌سه‌ن ئالی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێتی، ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ لایه‌نێك ده‌گوترێ، ته‌نیا قسه‌یه و هێشتا ئه‌و پرسه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه هێشتا دیار نییه هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كرێ یا نا، بۆیه هه‌ر جۆره قسه‌كردنێك له‌وباره‌یه‌وه زیاده‌یه.
ئالی پێی وایه كه سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌هۆی زۆربوونی گرووپه‌كانی میلیشیا و ده‌ستوه‌ردانه‌كان، هیچ رۆڵێكیان نه‌ماوه، بۆیه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبوون مه‌ترسیداره.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه جارێكی تر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ڕێی په‌یج و میدیاكانی نزیكیه‌وه، كه‌وتووه‌ته بانگهشهكردنهوهی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام به‌هۆی بێ هه‌ڵوێستیی ئه‌و له ماوه‌ی ڕابردوودا، به دوور ده‌زانرێ جارێكی تر پۆستێكی له‌و شێوه‌یه‌ی پێ بدرێته‌وه.