
تاقمێكی باڵادەستی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە قاچاخچێتی بە هەموو كاڵایەكەوە دەكەن، دەرمانی نایاسایی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەندامێكی فراكسیۆنی حزبەكەش لە پەرلەمانی كوردستان موزایەدەی پێوە دەكات.
دوێنێ یەكشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بانگەشەی ئەوەی كرد كە گوایە لە خەمی تەندروستیی گشتیدایە و دەرمانی نایاسایی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆیە سكاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمار دەكات.
ئەو دەرمانە نایاساییانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەن، زۆرینەی هەرە زۆری لە ڕێگەی مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان لە پارێزگای سلێمانییەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، بەشێكی كەمیشی لە باشووری عێراقەوە لە ڕێگەی كەسانێكی قاچاخچی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە د. سەباح زێباری، سهرۆکی لێژنهی تهندروستی و ژینگه له پهرلهمانی كوردستان،راگەیاند: ”٧٠٪ی دهرمانی نایاسایی له مهرزهکانی سلێمانییهوه بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دووجار ئهو پرسهی باس کردووه، وهک لێژنه بهدواداچونمان کرد، وهڵاممان دایهوه كە ئهو تێبینی ههبوو لهسهر کوالێت کۆنترۆڵ و دهرمان، وەڵاممان دایهوه كە له مهرزهکانی سلێمانییەوە دهرمانی قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ”دهرمانی تورکی و ئهرووپی ناسراون، بە قاچاخ ناكرێت هاوردە بكرێن، بەڵام دەرمانی ئێرانی لە مەرزەكانی سلێمانییەوە بە قاچاخ هاوردە دەكرێن.
سەرۆكی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان پێیوایە پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئازادە لەوەی موزایەدە بكات و بانگەشەی سكاڵاكردن بكات، بەڵام ”خەڵكی دەزانن ڕاستیی بوونی دەرمانی نایاسایی لە هەرێمی كوردستاندا ئەوەیە كە لە مەرزەكانی سلێمانیدا دەرمان بە قاچاخ هاوردە دەكرێت، ئەگەر راست دەكەن و لە خەمی تەندروستیی خەڵكیدان، با ئەو قاچاخچێتییە لە مەرزەكانیان ڕابگرن.