
ئەمڕۆ لە ئەنجمی لە رێدەرچوونی شەمەندەفەرێک لە یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی میسڕ دەیان کەس بوونە قوربانی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی وڵاتەکە و گەلی میسڕ دەکات.
مەسرور بارزانی، لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیویەیتی: “زۆر خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شەمەندەفەر لە میسڕ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان و سەرکردایەتی میسڕ و گەلی میسڕ دەکەم، هاوبەشی خەمتانم لەم کاتە سەختەدا”.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای قەلیوبیەی میسڕ شەمەندەفەرێک لە رێگای خۆی لایدا و لە ئەنجامدا 8 کەس گیانیان لەدەست دا و 97 کەسی دیکەش برینداربوون.