نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا دەکات

سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسولى گشتیى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاووتوێ کرا.

لە کۆبووەنەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش کە هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق و سووریا .

هەروەها هەردوولا پشتگیرییان بۆ گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان لە سووریا دووپات کردەوە بە ئاراستەی مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریادا

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *