نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنوسێکی سلێمانی دەکرێت

هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنوسێکی سلێمانی دەکرێت

محەمەد فاتیح، رۆژنامەنووسێکی شاری سلێمانییە و باس لەوە دەکات کە لەلایەن کەسانێک لە شاری سلێمانی هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەی و خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی تووشی دڵەڕاوکێ بوونە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کە بێژەر و هەواڵسازە لە رادیۆی نەوا لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: “لەژێر پەردەپۆشكردنی بە كۆمەڵێك منداڵ و هەرزەكار ماوەی نزیكەی دوو مانگ دەستدرێژی كرایە سەر ماڵەكەم لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی و خۆم و هاوسەر و منداڵەكانم تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ بووین، ئەمەش جێگای قبوڵ نییە”.

محەمەد فاتیح داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەکات “چیدیکە رێگە بە شكۆشكاندن و سووكایەتیپێكردن و دەستدرێژیكردنە سەر رۆژنامەنووسان نەدرێ و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە لە پشت ئەم كارەوە بوونە، ئەمە کارێکی دژی ئازادی و دیموکراسی و شارستانییەتی هەرێمی کوردستانە”.

لە ماوەی رابردووشدا ئەو رۆژنامەنووسە لە رێگای سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و روانگەی عێراقی بۆ ئازادی رۆژنامەوانی رایگەیاندبوو کە زیاتر لە مانگێكە كۆمەڵێك هەرزەكار دەستدرێژی دەكەنە سەر ماڵەكەی و دەرگای ماڵەكەیان شكاندووە و هەڕەشەشیان لێكردووە و ژن و منداڵەكانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ بوونە و لەدوای ئاگاداركردنەوەی لایەنە ئەمنییەكانیش دەستدرێژیكردنەكە هەر بەردەوام بووە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *