
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانیی خۆی له كوشتنی ژنێك له هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێ و دووپاتی ده‌كاته‌وه وه‌زیری ناوخۆی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگا، ڕاسپاردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/4/2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا نیگه‌رانیی خۆی له كوشتنی ژنێك له هه‌ولێر ده‌ربڕی و ڕای گه‌یاند: نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت، وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێش ناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی، لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان
