نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سیاسه‌ت مه‌دارێكی كورد بۆ ئه‌مریكا ناتوانن خۆتان بپارێزن فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دوركه‌ونه‌وه‌

سیاسه‌ت مه‌دارێكی كورد بۆ ئه‌مریكا ناتوانن خۆتان بپارێزن فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دوركه‌ونه‌وه‌

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت، “ئەگەر ئەمریکییەکان ناتوانن لەکاتی هێرشکردنە سەریان بەرگری لە خۆیان بکەن، پێویستە ناوچەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بەجێبهێڵن”.

دکتۆر مەحمود عوسمان، كە یەكێكە لە سیاسەتمەدارەكانی كورد و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق بوە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “ئەگەر ئەمریکییەکان ناتوانن لەکاتی هێرشکردنە سەریان بەرگری لە خۆیان بکەن، پێویستە ناوچەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بەجێبهێڵن، بۆئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار نەبن”.

ئەو سیاسەتمەدارە لە تویتەکەیدا دەپرسێت، “بۆچی دەبێت ئێمە باجی کەمتەرخەمیان لە کارەکانیاندا بدەین؟”، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شه‌وی 14ی (نیسان/4)ی 2021 هێرشکرایە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە هەولێر.

پاشتر، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، بریتانیا و ئیتاڵیا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند، “ئێمه‌ كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌رباز و یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان قبوڵ ناكرێت”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *