
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له گفتوگۆدان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گرفتی به‌رده‌میان كورسیه‌كانه گۆڕان داوای ده‌كات و یه‌كێتی به زۆری ده‌زانێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ده‌ڵێ، یه‌كێتی و گۆڕان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 10ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، به‌ڵام تاكو ئێسته نه‌یان توانیوه بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی چونكه ئه‌و كورسیانه‌ی گۆڕان داوایان ده‌كات یه‌كێتی به‌زۆریان ده‌زانێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له یه‌كێتی كردووه، 8 كورسی په‌رله‌مانی پێبدرێت به‌و شێوه‌یه، له سلێمانی 6 كورسی كه‌ركوك 1 كورسی و هه‌ولێر 1 كورسی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، یه‌كێتی ئاماده‌یه كورسی له كه‌ركووك و هه‌ولێر بدات به گۆڕان به‌ڵام بۆ كورسی سلێمانی وتویه‌تی زۆره 6 كورسی پێشنیاری 4 كورسی بۆ گۆڕان كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكار نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن و گۆڕان كورسییه‌كانی به‌كه‌م ده‌زانێت.