
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داوا له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات هاوڕێ مه‌لا ستار سزابدات
دووای ئه‌وه‌ی هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له گروپه جنێو فرۆشه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی سوكایه‌تی به ژنان كرد، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای سزادانی ده‌كات.
ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فڕاكسیۆنی یه‌كێتی، له فه‌یسبووكی خۆی ده‌نوسێت،لە نێو پەرلەمانی کوردستان، کە بە خوێنی چەندین ژن هـاتۆتە ئاراوە، لەبەردەم سەرۆکێکی ژن و لەبەردەم پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو جیهان، پەرلەمانتارێک سوکایەتی بـە مێینە دەکـات! جگـە لە مەبەستەکەی ئەو پەرلەمانتارە شوبهاندنی (حوکومەتی هەرێم) بە مێینەش سوکایەتییە بۆ کچان و ژنان.
ده‌شڵێت،ئەمـە بەهیچ جۆرێک پەروەردەی یەکێتیی و مەبدەئەکانی (مام جەلال) نییــە و پێویستە سەرکردایەتی حیزب ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارە بگرنە بەر.
وتوشییه‌تی،لەم دونیای پێشکەوتـنـەدا ئێمە هەوڵدەدەین ھەنگاو بەئاڕاستەی بەرەو مێینە کردنی تەواوی سێکتەرەكانی دەسەڵاتەکە بنێین، پێویستـە ئەو دەنگە نەشازانەی سوکایـەتی بە مێنە دەکەن لەم پرۆسانە بەدووربخرێنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە