
ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ڕای گه‌یاند له شهندمانگی سه‌ره‌تا هێرشه‌كانی سه‌رم له ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه زۆر قورسبوولام تاكو ئه‌وه‌ی زانیم كێن و بۆچی وا هێرش ده‌كه‌نه سه‌رم.
ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ:” له ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه هاوڕێكانم هێرش ده‌كه‌نه سه‌رم و پێوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌م ده‌ڵێم عه‌یبه هێرش مهكهنهسهرم ده‌زانم ئێوه‌ن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ:” سه‌ره‌تا بووم به سه‌رۆكی په‌رله‌مان زۆر قورسبوو له‌لام هێرش دهكرایهسهرم به‌ڵام تیمێكم پێكهێنا و ئهوكهسانهم ئاشكراكرد هێرش ده‌كه‌نه سه‌رم و ناسیمنه‌وه بۆیه ڕاسته‌وخۆ پێم وتن عه‌یبه هێرش دهكهنهسهرم ڕای بگرن.
زیاتر ده‌ڵێ: ئێسته كاتێك ڕوداوێك ڕوده‌دات هه‌ڵمه‌ته میدیایه‌كه ده‌ست پێده‌كات بۆسه‌رم ده‌زانم كێن و نوسینه‌كانیان ده‌ناسمه‌وه ده‌شزانم كێ له پشتیانه‌وه‌یه، پێ ده‌ڵێم عه‌یبه من و تۆ هاوڕێن.
ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه، چه‌ندین جار پێكدادان له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و به‌رپرسی تاقمی خۆفرۆشی ئه‌و حزبه ڕوداوه، ڕاسته‌وخۆ میدیاكانی سه‌ر بهلاهوور هێرشیان ده‌ست پێده‌كه‌ن بۆسه‌ر ڕێواز فایه‌ق.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە