
ئه‌و سایته له هه‌واڵه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 3ی ئاداری 2021، هەرێم شێخ جەمال لە بەرنامەیەكی كەناڵی (NRT) بەشداری كرد و تێیدا رەخنەی لە نیوسەرۆكی یەکێتی لاهوور جەنگی گرت، لە لایەن كارمەندێكی ئاسایشی یەكێتییەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێت”.
“لەمبارەیەوە هەرێم شێخ جەمال، رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی راگەیاند، ئەمڕۆ بۆ دەوامی ئاسایی خۆم چووم بۆ قایمقامیەتی سلێمانی، لە لایەن كارمەندێكی ئاسایشەوە له به‌رده‌م قایمقامیەت جنێوم پێدرا و به ده‌نگی به‌رز جنێوی زۆری دا و دوای نیوەڕۆش هه‌مان كه‌سم بینییەوه”.
“ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار كردووه‌تەوە كە فەرمانگەكەی خۆیەتی، كەچی جارێكی دیكە هەمان كەس جنێوی پێداوەتەوە. گوتیشی: ”پێمگوت ئەگەر لە كارەكەم كە قایمقامیەتە، جنێوم داوه، پێم بڵێ، بەڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه، ئه‌وه با حزبه‌كه‌ت داوای یاساییم لەسەر تۆمار بكات، بەڵام ئەو كەسە گوتی هەر ده‌تكوژم و له ناوت ده‌به‌م”.
“هەرێم شێخ جەمال دووپاتیكردەوە، كە ئەو كەسە بەناوی كارمەندی ئاسایشەوە هەڕەشەی كردووە، ”هەرچەندە نایناسم، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە نوێنەری ئاسایشە لە لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان، من قسەم لەگەڵی بكردایە دوور نەبوو بیكوشتمایە، چونكە لە نێو قایمقامیەت و لە كاتی دەوامدا هەڕەشەی لێ كردم“”.
سه‌رچاوه: باس‌نیوز
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە