
میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی قسەكانی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی، ناوبانگی خۆی لەكەدار دەكات.
پاش نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١، لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كۆمەڵێك قسەی بە ئاستێكی سووكی بازاڕییانەی هەمیشەیی خۆی لە تویتەر بڵاو كردەوە و میدیاكەی بایەخیان پێدا. دواتریش ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی قسەكانی بڵاو كردەوە.
چاودێران پێیانوایە بڵاوكردنەوەی ئەو قسانەی لاهوور لە میدیای فەرمیی یەكێتییەوە، لەكەداركردنی ناوبانگی میدیاكەیە و هەر شوێنێك بچێتە بەرەی لاهوور جەنگییەوە، لەكەیەكی گەورەی دەكەوێتە سەر.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە