
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، توویتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، نیگەرانم لە دۆخی ئەم دواییەی ناوچە جێناکۆکەکان”.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بارودۆخێک ببینێت کە تیایدا هەمووان مافی دەنگدان و هەڵمەتی هەڵبژاردنیان پارێزراو بێت لە هەڵبژاردنێکی یەکسان و ڕوون و پێشبڕکێداردا”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە