
وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت داهات زیاتربێ لێبڕینی مووچە کەمتر دەکرێتەوە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی (کوردستان24) گوتی: “پرۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بەرەو تەواو بوونە، هەندێک کێشەی هونەری ماون، وەکوو نرخی نەوت و بودجەی پێشمەرگە و هەندێک داتای وەزارەتەکان تەواو بێ بە چەند ڕۆژێک پەسند دەکرێ و بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێ”.
وەزیری دارایی گوتیشی: “بودجە هەنگاوێکی گرنگی شەفافیەت و بەرەنگاری گەندەڵی و چاکسازی دەبێ کە کابینەی نۆیەمی حکوومەت لە کارنامەکەیدا پەسندی کردووە”.
هەروەها ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەوە گوتی: “بەهۆی قەیرانی دارییەوە مووچە بووە بەرپرسیاریەتی هەموومان، پرسی لێبڕینی مووچەش بڕیاری تەواوی حکوومەتە و ناچاری بووە بەمەبەستی خۆ گونجاندن بووە، خۆشبەختانە ئێستا هەنگاوەکان بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ بەرەو پێشچووە، ئەگەر داهاتەکە باشتربێ ڕێژەی لێبڕینی مووچەش کەم دەکەینەوە”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە