نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داعش هێرشدەکات حەشدی شەعبی خەندەق لێدەدات

داعش هێرشدەکات حەشدی شەعبی خەندەق لێدەدات

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانەی سنووری خانەقین لە دەوروبەری كیڵگە نەوتییەكان، دەستیان كردووە بە لێدانی خەندەق.

عەباس ڕەحمان، بەرپرسی كۆمیتەی خانەقینی حزبی شیوعیی كوردستان، راگەیاند،چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفتخانە دەستیان بە لێدانی خەندەق كردووە.”

گوتیشی: “مەترسییەكانی داعش لە ناوچەكە زیادی كردووە و ناوبەناویش هێرش دەكرێتە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.”

ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی ڕاشی گەیاند: ” نەفتخانە هاوسنووری ئێرانە و دەوڵمەندە بە نەوت و ناوچەكە تەنیا چەكدارانی حەشدی شەعبی لێیە، بەڵام بەهۆی شارەزا نەبوون بە ناوچەکە و دابیننەکردنی ئەمنیەت، داعش لەو ناوچەیە جموجۆڵی هەیە”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *