
عه‌لی باپیر له كۆنگره‌ی چواری حزبه‌كه‌ی پاشگری ئیسلامی له كۆمه‌ڵ لابرد و له كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ناوه‌كه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای مه‌لاكانی ناو كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ی به گشتی لێكه‌وته‌وه.
نیگه‌رانی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و مه‌لاكانی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ییه عه‌لی باپیر بۆ به‌هێزكردنی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پشتی له پاشگری ئیسلامی كرد و بۆ ئه‌وه‌ش پاشگری دادگه‌ریی دانا، تاكو كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئیسلام بتوانن له ناو كۆمه‌ڵ ببنه ئه‌ندام.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت مه‌لاكانی ئه‌وحزبه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی لابردنی پاشگری ئیسلامی به حزبه‌كه‌یانه‌وه،له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی توڕه‌بوونی خۆیان ئاشكراكرد له عه‌لی باپیر و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ن.
چاودێرانی سیاسی ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان هه‌ڵی عه‌لی باپیر بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی لابردنی پاشگری ئیسلامی به حزبه‌كه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئیسلام بۆ بێت و بگاته كورسی ده‌سه‌ڵات.
چاودێران پێیان وایه كۆمه‌ڵ نه‌ك ناتوانێت به لابردنی پاشگری ئیسلامی گه‌شه بكات بگره ئه‌و حزبه به‌ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وانه‌ی زۆر پێوه‌ستن به ناوی ئیسلامی دوور ده‌كه‌ونه‌وه له حزبه‌كه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە