
ئەمڕۆ هەینی سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامی بە هۆی لادانی پاشگری “ئیسلامی” لە ناوی حزبەكە، دەست لەكاركێشانەوەی لە كۆمەڵ راگەیاند.
ئەبو جیهاد كفری بەرپرسی ئەنجوومەنی کۆمەڵی ئیسلامی لە شارۆچكەی کفری، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک، لەبەر لابردنی وشەی (ئیسلامی) ئیستیقالەی خۆم دەکەم لە کۆمەڵ”.
جێی باسە كۆمەڵی ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی لە دووەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی خۆیدا، پاشگری (ئیسلامی) لادا و ناوەکەی گۆڕی بۆ (کۆمەڵی دادگەریی کوردستان – عێراق)، هەروەها پۆستی ئەمیری كۆمەڵیش گۆڕا بۆ سەرۆكی كۆمەڵ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە