
دروشمی ئاینی به‌ئاڵای كۆمه‌ڵه‌وه نامێنێت
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ناو كۆنگره‌ی چواردایه عه‌لی باپیر له ڕۆژی یه‌كه‌م به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به چركه‌ی وت، عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ییه پاشگری ئیسلامی به‌كۆمه‌ڵه‌وه لێبكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هۆڵی كۆنگره‌ی چواری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، بۆ چركه ڕایگه‌یاند، چه‌ندین ناو پێشنیاركراوه به‌وه‌ی ناوی ئه‌میر نه‌مێنێت بكرێت به پێشه‌وا یان سه‌رۆك، وه پێشنیار هه‌یه ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ناوێكی تر بگۆڕدرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، دروشمى ئاینی به‌سه‌ر ئاڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نامێنێت، ڕێنمایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه ئێمه‌ش یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ده‌ڵێ، عه‌لی باپیر پێمانی وت به‌یانی سه‌رنجی خۆمم له‌باره‌ی پێڕه و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌خه‌مه ڕوو، ده‌بێت كراوه‌بین و كه‌سانی خه‌یره ئیسلام بتوانن له كۆمه‌ڵ ئه‌ندام بن، عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه پاشگری ئیسلامی به كۆمه‌ڵه‌وه نه‌مێنێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە