به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان، دوابه‌دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان توانییان ئه‌و ئۆتۆمبێله بدۆزنه‌وه كه مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌ولێری پایته‌خت كردبوو.
هه‌ره‌وه‌هاپه‌یجی دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاندووه كه دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان زانیاریی زیاتر ده‌خرێته روو .
شایانی باسه شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە