
به‌رپرسێكی باڵای پێشووی یه‌كێتی ده‌ڵێ من جێگه‌ی بلوڕی ته‌واوی مام جه‌لال بووم به‌ڵام له‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی مۆنتاژه‌كه‌یان وابوو نه‌یان هێشت ببین به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نازانن مێژووی حزبه‌كه چییه.
جه‌لال شێخ نوری بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاندید بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ده‌ڵێ: من كه‌سی باوڕپێكراوی مام جه‌لال بووم بۆ پۆسته هه‌ستیاره ئه‌منییه‌كان مام جه‌لال منی كاندید ده‌كرد، به‌ڵا پاش ئه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌قاویت بووم، له دوواین كۆنگره‌ی یه‌كێتی خۆم كاندید كرد بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ڵام، مۆنتاژه‌كه‌یان واكردبوو ئێمه‌یان بڕی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، متمانه‌م به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێستایی یه‌كێتی نییه، تایه‌تی سه‌نگی نییه و تیایه‌تی هه‌ر مێژووی یه‌كێتی نازانێت، هیوایان هه‌یه پێگه‌ی نییه یان هه‌یانه كه‌سایه‌تی نییه هه‌شینه هه‌ر هێندراوه داندراوه هیچی له‌بار نییه.
وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتی شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نیین.