
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هه‌میشه قوربانی داوه له پێناو باشبوونی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و باشبوونی پێوه‌ندی حزبه‌كا.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، پارتی هیچكات رۆڵی هیچ حزبێك و رێكخستنێك له ناو هه‌رێمی كوردستان به بچووكی نابینێت، هاوكات هیچكات ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووه له‌وه‌ی كه پێوهندیییهكانمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر تێكبچێت.
ئێمه دوو حزبین و ئاراسته‌ی جیاوازمان هه‌یه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازێكی پاكیان هه‌بێت، ده‌زانن كه هه‌میشه له زۆر به‌شی خۆمان سازشمان بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر ئیتر هه‌ر لایه‌ن و حزبێك بێت، كێشه‌یان هه‌یه له به‌شداریكردن له حكوومه‌ت یان ماف و ئیمتیاز، به‌شی ئه‌وانیش هه‌بێت تا هاوبه‌ش و ته‌با بین و ناوماڵمان رێكخراو بێت.
عه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر كاتێك ناوماڵمان رێكخرا و كۆده‌نگ بین، ئێمه ده‌نگمان دلێرتره له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له ناو خه‌ڵكیش، حزبێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی كه قورسایی خۆی هه‌یه له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری.