نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رونکردنەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە

رونکردنەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە

نوسینگەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە بڵاو کردەوە

نوسینگەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لەبارەی رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو پێشمەرگانەی بەشداری ئەو ئاڵۆزییەبوون رادەستکراون.

لە روونکردنەوەکەی نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هاتووە: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠ی٢ی٢٠٢١، لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزییەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *