نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: لەپێناو دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی دەبێت پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یاسای چاکسازی

مەسرور بارزانی: لەپێناو دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی دەبێت پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یاسای چاکسازی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10. بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار ڕێرە‌وی گفتوگۆكانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌ چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 خستە‌ڕوو، باسی لە‌وە‌ كرد كە‌ تا ئێستا چەند پێشنیارێک ئاڵوگۆڕکراون بە‌ڵام ھێشتا لە‌ پڕۆژە‌ یاساكە جێگیر نە‌كراون، ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ شێوە‌یە‌كی شە‌فاف خراونە‌تە‌ڕوو لە‌ دانوستاندنە‌‌كان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌ عێراقییە‌كان و بە‌تایبە‌ت لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق، ئامادەییشمان نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌سەر بنە‌مای دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان. ھە‌روە‌ھا گوتی: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ ڕێككە‌وتنێكی گونجاو.

دواتر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 كە‌ قۆناغی باشیان بڕیوە‌ و لە‌داھاتوودا دە‌خرێتە‌روو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبووەنەکەدا، د. عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی) خستەڕوو، دواتر سە‌رنج و تێبینییە‌كان خرانە‌ڕوو، سە‌رۆكی حكوومە‌ت جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت پە‌لە‌ بكرێت و ھە‌موو بڕگە‌كانی یاساكە‌، جێبە‌جێ بكرێن لە‌پێناو دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتيدا.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *