نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیی بۆ سێ ملیۆن دۆلار مانگانە هاوڵاتییان ژەهراوی دەکرێت

بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیی بۆ سێ ملیۆن دۆلار مانگانە هاوڵاتییان ژەهراوی دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی، رایگەیاندووە كە بۆ سێ ملیۆن دۆلاری قازانجی مانگانە لە دروستكردنی بەنزینی ژەهراویدا، خەڵكی سلێمانی ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەی تووشبوون بە شێرپەنجە دەكەنەوە.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” بڵاوی كردووەتەوە “ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبێلەوە بەنزین نییە، پترۆ کیمیاوی و بەرزکەرەوەی ئۆکتان تێکەڵ دەکرێت و بەناوی دروستکردنی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، بە دڵنیایی ئەمە بەنزین نییە، دڵنیاش بن ئەوەی لە ئێرانیشەوە دێت، ھەر بەنزین نییە و ھەمان تێکەڵکردنە. ئەم تێکەڵکردنە بڕێکی ئێجگار زۆر مادەی رەساسی تێدایە، دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێرپەنجە”.

هەروەها نووسیویەتی “بیست گۆڕەپانی گەورەی سووتەمەنی و تێکەڵکردن و دروستکردنی بەنزین لە تانجەرۆیە، ئەمانە مۆڵەتی ھیچ شوێنێکیان نییە، لەژێر ھیچ چاودێرییەکیشدا نیین، ئایا دەکرێت گۆڕەپانی دروستکردنی بەنزین بێ مۆڵەت و بێ چاودێر بێت، بەڵام سەرتاشخانە بێ مۆڵەت کار ناکات، ئایا بەنزین بەم شێوە دروست دەبێت”.

دەشڵێ قەبارەی قازانجی ئەم بازرگانی ھێنانی پترۆکیمیاوی و تێکەڵکردنە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە، ئایا دەکرێ بۆ سێ ملیۆن دۆلاری چەند کەسێک، ھەزاران کەس تووشی شێرپەنجە بێت

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *