نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ساسان عەونی: ڕێكخستنەوەی داهات باری سەرشانی هاووڵاتییان گران ناكات

ساسان عەونی: ڕێكخستنەوەی داهات باری سەرشانی هاووڵاتییان گران ناكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەناوی “كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكان” ساز كرد و وەزیری شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو كـۆنـفرانـسە لـە چـوارچـێوەی چـاكـسازیـیەكـانـی حـكوومـەت و بـایـەخـدانـێتی بـە پـرسـی ڕێكخسـتنەوەی سـەرجـەم سـێكتەرەكـان و دەشڵێت: “باری سەرشانی هاووڵاتییان گران ناكات، بەڵكوو سوودی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و ئاستی پرۆژەكان بەرز دەكاتەوە”.

لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە بەشداری بریكاری وەزیر و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێم و سەرۆكی شارەوانی پارێزگەكان و سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەڕلەمان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسی حكوومەت كۆنفرانسی ڕێكخستنەوەی داهاتەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ڕێكخستنەوەی داهاتەكان بارگرانی بۆ هاووڵاتییان دروست ناكات، بەڵكوو لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییانە و دووبارە لە پڕۆژەكاندا بەگەڕ دەخرێنەوە.

وتیشی، “مەبەستیشمانە كە بـاس لـە داهـات دەكـەیـن، بـزانرێـت ڕێـژەیـەك لـەو داهـاتـە بـۆ خـودی ئـەو شـوێـنانـەیـە و بـۆ خـودی ئـەو شـارانـەیـە بـۆ خـودی ئـەو شـارۆچـكانـەیـە، كـە داهـاتـەكـەی لـێ كـۆدەكـرێـتەوە، كـۆكـردنـەوەی داهـاتیش لـەو شـارە خـەرج دەكـرێـتەوە، واتـە چـەنـدی ڕێـژەی داهـات زیـاتـر بـێت، هـاووڵاتـیان دەتـوانـن داوای پـڕۆژەی زیـاتـر بـكەن و فـەرمـانـگەكـانـی شـارەوانـی و ئـاو و گـەشـتوگـوزار و شـوێـنەواریـش لـە خـزمـەتـیان دا دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ســـاڵـــی ٢٠٢٠ بـــەهـــۆی پـەتــای كـــۆرۆنـــاوە بـــارودۆخـــێكی زۆر سـەخــت ڕووی لـە هـــەمـــوو جـــیهان كـــرد و زەبــری كاریگەریـشی لـە بـواری ئــابــووری و دارایــی هــەمــوو ســێكتەرەكــان دا و داهـاتـەكـانـی حـكوومـەتـی هـەرێـمیشی لە هـەنـدێ بـواردا تـا نـزمـتریـن ڕادە دابـەزاند، لـە بـەراوردكـردنی كۆی داهـاتـی سـاڵـی ٢٠١٩ لـەگـەڵ سـاڵـی ٢٠٢٠دا دەبـینین داهـاتـەكـانـی وەزارەتـی شـارەوانــی بـە ڕێـژەی ٧٥% دابـەزی، بـەڵام سـەربـاری ئـەوەش حكوومەت بڕی یـەكـجار زۆر لــە كــۆكــردنــەوە و چــارەســەری خــاشــاك و دابــینكردنــی ئــاوی پــاكــی خــواردنــەوە و خــزمــەتــەكــانــی شــارەوانـی و خـزمـەتـی سـەوزایـی خـەرج كـردووە، كـە جـیاوازیـیەكـی ئـەوتـۆی لـەگـەڵ كـاتـەكـانـی پـێش پـەتـاكـە نـەبـووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *