
رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی سلێمانی، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌وتێكی خۆسه‌پێنه و بڕوای به مافی ڕه‌وا و ئازادی و خه‌باتی نیشتمانی نییه، “بە ڕۆژی ڕووناك مەیلی كۆیلایەتی بۆ داگیركەر نوێ دەكاتەوە”.
ئامانج عەبدوڵڵا، ڕۆژنامەنووس و شڕۆڤەکاری سیاسی ، ڕاگەیاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له سه‌رەتاوه وه‌ك ڕه‌وتێكی پاشكۆبه‌ندی فه‌نده‌مێنتاڵیی توندئاژۆ خۆی ڕاگه‌یاندووه و بڕوای به مافی ڕه‌وا و ئازادی و خه‌باتی نیشتمانی نییه و چاوی به‌سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه پشتیوانیی له ئه‌جندای داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی بیر هێنایه‌وه، كه وه‌ك چۆن ئه‌و ده‌مه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژایه‌تیی ده‌ستكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد و له په‌ناوه هاوخه‌می بیری داعشیزم بوون، ئاوا و به هه‌مان ئاڕاسته و دیدگه‌یان، ئێستاش به ئاشكرا شه‌ڕی واته‌وات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌كا و به ئاشكرا و به‌وپه‌ڕی ڕووقایماییه‌وه پشتگیری له دروستكردنی فیلمێكی هه‌ڵبه‌ستراو و مه‌به‌ستدار ده‌كه‌ن، كه سووكایه‌تییه به هه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان و سێره‌گرتنه له پێشمه‌رگه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركرده و قاره‌مانانی ئه‌م نیشتمانه.
گوتیشی، میدیای جیهانی باس له سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و جیهان به‌و راستییه ئاشنایه كه پێشمه‌رگه به ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و هاوكاریی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا توانییان ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێنن، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا نه‌یارانی كورد و داگیركه‌ران چاویان به‌م سه‌روه‌رییه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌باتی گه‌لی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه ده‌یانه‌وێ به فیلمی ساخته گوایه له بایه‌خی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه كه‌م بكه‌نه‌وه كە شكستی داعش ناخی داخ كردوون و ئه‌م خه‌ونه‌ی ئێستاشیان هه‌ر زوو زڕا.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵی ئیسلامی چونكه ره‌وتێكی توندڕه‌وی خۆسه‌پێنه، ئاو ده‌كاته ئاشی دوژمنه‌وه و به رۆژی رووناك مه‌یلی كۆیلایه‌تی بۆ داگیركه‌ر نوێ ده‌كاته‌وه.