
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، سبەینێ چوارشەممە 3ی شووبات، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
سبەی چوارشەممە، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەکات”.
لەمیانەی ئەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی و گەورە بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
مانگی ئەیلوولی 2020، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێرانی کرد لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەی و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.