
دوای ئەوەی دەزانیین سیاسەتی ئێران چۆنە ، كە ئەگەر ئامانجی نەتوانی لە رێگەی سیاسی بهێنێتە بەر ئەوا لە رێگەی كەلتووروهونەرەوە هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر هەرێم . ئێران نزیكەی 8 بۆ 16 ملیار دۆلار ساڵانە پێشكەشی سوریایان دەكرد بەڵام نەیانتوانی لە رێگەی دیكەی ئەو یارمەتییە بە شێوەیەكی سروشتی پێشكەشی سوریا بكەن ، ئەوا هەرێمیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەیان بپێكن بەڵام نەیانتوانی ، سەركردایەتی كورد ئەو ڕیگەیەیاننەدا ، سیاسەتی سەربەخۆیان هەلبژارد .
هەروەها مەسەلەی ریفراندۆم ئەو پرسە دیسانەوە ئێرانی نارەحەت كرد ، ئەوەش وای كرد كە دژایەتی بكەن ،
روونیشیكردهوه توانیان كەركووك بسێننەوە بەڵام نەیانتوانی ئەو بیرە لە فیكری تاكی كورد دەربكەن .
ئاماژهشیدا كة ئێمە نەمانتوانیوە مێژووی خۆمان وەكو خۆی بنووسینەوە . ئێستا بەڵگە هەیە كە ئێران داڵدەی داعش و قاعیدە و تاڵیبانی داوە ، هەروەها یارمەتی داعشی داوە لە سوریا ، بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن كە ئەگەر بەشار ئەسەد لە حوكم نەمێنێت ئەوا سوریا دەكەوێتە ژێر دەستی تیرۆریستان .
راشیگهیاند كه ئێران كە هیچ بەشداری شەری داعش نەكردووە ، خۆیان وا نیشان دەدەن كە ئەوان داعشیان شكاندووە ، ئێمە هەموو ئەو شەڕەمان كردووە كەچی نەمانتوانیوە سەروەرییەكانی خۆمان نیشان بدەین . زۆرترین كیشەی هەرێم لە گەڵ بەغدا بۆ دەستتێوەردانی ئێران دەگەڕێتەوە . عێراق لە هیچ بوارێك پێشكەوتنی بەخۆوە نەبینیوە ، بەبەراورد لە گەڵ هەرێمی كوردستان ، بەڵام راگەیاندن وای نیشانداوە كە بەغدا لە هەرێم باشترە ئەوەش كاری ئێرانە ، ئەگەر نا حكومەتی عێراق ئەو یارییە نازانێت .