
باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌نزیكه‌وه چاو‌دێر و هه‌ماهه‌نگی پڕۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕواننه پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه و دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: تاكه رێگه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی ئه‌و ناوچانه به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقه له‌رێگه‌ی گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه، وتیشی: به‌داخه‌وه له‌ئێستادا دۆخی ئه‌و ناوچانه خراپه‌و، له‌لایه‌ن هه‌ندێ عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیه‌وه پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و كۆچی زۆره ملێی كوردانی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەو پێکهاتەکان یەکناگرێتەوەو قبوڵکراو نیە، هیواشمان خواست، حكومه‌تی به‌ریتانیا رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌فشارو رێگریكردن له‌و پڕۆسه ناده‌ستوورییه‌دا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه ئه‌وان هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو به‌وردیش كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوولاو پێكهێنانی خاڵی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا.
كۆبوونه‌وه به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی پێكه‌وه كاركردن و یه‌كگرتوویی هێزه‌كان و گفتوگۆی راشكاوانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان به‌كۆتا هات.