نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ئاراستەی كاكەیی و یارسانەكانی كوردستان كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە “بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان. خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبووڵ بکات و ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *