نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ئەندامی پەرلەمانی عێراق: پڕۆژه‌ یاسای بودجه ناونراوه‌ به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تێك بۆ حزبه‌كان

ئەندامی پەرلەمانی عێراق: پڕۆژه‌ یاسای بودجه ناونراوه‌ به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تێك بۆ حزبه‌كان

دانا شەهید جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پشكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پشكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك پێویست دانه‌نراوه‌ ، ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كێشەمان لهگه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ که پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن هه‌یه‌ .

راشیگه‌یاند: كه‌ ئیستا هه‌ندێ لایه‌نی شیعه‌ فشار ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم لاواز بكه‌ن ، تا ئێستا به‌ربه‌ست دروست نه‌بووه‌ بةلام هیشتا ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پشكی هه‌رێم تێپه‌ڕ نه‌كراوه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ ئێستا له‌ عێراق سه‌قامگیری سیاسی نییه‌ ، هه‌ر قۆناغی سیسته‌می حوكمرانی كه‌سێك ئه‌وا سه‌ر له‌ نوێ حوكمه‌ته‌كه‌ له‌و ساته‌ وه‌قته‌ ده‌ستپێده‌كات ، كه‌ ئه‌وه‌ گرفتێكه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا .

دانا شەهید جەزا له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند: كه‌ ململانێی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناشه‌رعییه‌ ، به‌وه‌ی پێویسته‌ پارێزه‌ری ته‌واوی عێراق بێت نه‌ك نانه‌وه‌ی كیشه‌و گرفت بۆ هه‌رێم ، كه‌ ئه‌وه‌ش فشاری هه‌ندێ لایه‌نه‌ كه‌ به‌ فشاری لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ئه‌نجامی ده‌دات

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *