
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی فه‌رمانی به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه كردووه هێزێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن ده‌روازه‌كانی بازرگانی كۆنتڕۆڵبكه‌ن.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووكی خۆی ده‌نوسێت، لەگەل سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان سەردانێکمان ھەبوو بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەل بەرێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ھەردوو بریکاری وەزارەت، لەسەر دوایین ھەنگاو و کارەکانی وەزارەت بۆ جێبە جێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەتی ناوخۆ لە یاسای چاکسازی، یەکەی پاسەوانی.
هه‌روه‌ها هه‌ورامی ده‌نوسێت: دۆخی دەروازە سنورییەکان و پێک‌ھێنانی ھێزێکی تایبەت بۆ رێگری لە دیاردەی قاچاخچێتی، ئامادەکاری پرۆژە یاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ، گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ و بەرھەمدارمان ھەبوو.