نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ئارامی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان یان شێواندووه‌

په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ئارامی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان یان شێواندووه‌

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال ڕای گەیاند تاكوو چەكدارانی پەكەكە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال دەرنەكرێن، ناوچەكە ئاوەدان نابێتەوە و ئاوارەكانیش ناگەڕێنەوە و داواش دەكات هەرچی زووە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت.

لەمبارەوە نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال، ڕاگەیاند: “تاكوو ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای شنگال و ناحیەی سنوونێ هەبن سنوورەکە ئارام نابێت، ئێمە لە هەموو چاوپێكەوتنەكانماندا لەگەڵ بەرپرسان داوامان كردووە رێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لەمەڕ ئاساییكرنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت، چارەسەر بۆ سنووری شنگال و دەوروبەری تەنیا ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەیەتی و دەرچوونی میلیشیا چەكدارەكان و گرووپەکانی سەر بە پەکەکەیە”.

ڕوونیشی كردەوە: “تاكوو چەكدارانی پەكەكە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەكەمان دەرنەكرێن و هێزەكانی پێشمەرگە نەگەڕێنەوە، ناوچەكەمان قەت ئاوەدان نابێتەوە و ئاوارەكانیش ناگەڕێنەوە، هەروەها دۆخی ئەمنیی ناوچەكەش هەر بە خراپی دەمێنێتەوە”.

نایف سەیدۆ، ئەوەشی خستە ڕوو: “هەموو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی سەر بە پەكەكەیە لە سنووری شنگال و دەوروبەری تەنیا سەرقاڵی بازرگانیكردنن و شنگال هاوسنوورە لەگەڵ سووریا و هێڵێكی ستراتیژی هەیە و ئێستاش ئەوان لە گۆڕەپانەكەن و دۆخەكە لەبارە بۆ ئەو كردەوانەی ئەوان و خەڵكی ڕەسەنی شنگال و دەوروبەریشی ئاوارەن”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *