نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ڵهاتن له‌ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌ زیاد ده‌كات ئامارێكی گه‌وره‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

هه‌ڵهاتن له‌ ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌ زیاد ده‌كات ئامارێكی گه‌وره‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

ڕاکردنی ئەندامان و چەکدارانی پەکەکە لەناو ئەو حزبە زیادی کردووە و بەپێی زانیارییەکانی ده‌ست “وشە” كه‌وتووه‌ تەنیا له‌ مانگی ڕابردوو سێ کەس ڕایان کردووە، بەڵام دوانیان لەلایەن بازگەکانی پەکەکەوە گیراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کەلەبەر دۆخی ناوچەکە پێی باش نەبوو ناوی بنووسرێت، ڕاگەیاندوه‌، ڕاکردن لەناو چەکدارانی په‌كه‌كه‌ لەو شوێنانەی بوونیان هەیە لە سنووری شارۆكه‌ی ماوەت زیادی کردووە.

زیاتر گوتی، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 12 چەکداری په‌كه‌كه‌ لە سنووری گوندەکانی گەڵاڵە و قامیش و سەفرە و زەروورن ڕایان کردووە، بەڵام بەشێکی زۆریان گیراونەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، تەنیا لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو سێ کەس لەناو پەکەکە ڕایان کردووە، بەڵام دوانیان لەلایەن بازگەکانی خۆیانه‌وه‌ لە دەشتی تلێ و چەمی بەرد بەرد گیراونەتەوە، ئەو هاووڵاتییەیشی وەک شۆفێر دوو ئەندامە ڕاکردووەکەی پەکەکەی هەڵگرتووە گیراوە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *